مەسرور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، مارشال بیلینگسلی پەيوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، مارشال بیلینگسلی پەيوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەمریکا کراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستووەتە سەر ئەو رێکارانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر و میکانیزمەکانی هاوکاریکردنی هەرێم لە لایەن ئەمریکاوە.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان داوە.