ئه‌مریكا.. رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای كوتان تووشی كۆرۆنا ده‌بن له ١٠٠ هه‌زاردا هه‌شت كه‌سه
ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا (CDC)، بڵاویكرده‌وه له نزیكه‌ی ٦٦ ملیۆن كه‌س كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای نوێیان ته‌واوكردووه، پێنج هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.

New York
نیویۆرک - AA
ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا (CDC)، بڵاویكرده‌وه له نزیكه‌ی ٦٦ ملیۆن كه‌س كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای نوێیان ته‌واوكردووه، پێنج هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان به ته‌واوه‌تی وه‌رگرتووه و لانیكه‌م دوو هه‌فته به‌سه‌ر كوتانیاندا ده‌ربازبووه، له ١٠٠ هه‌زاردا هه‌شت كه‌سه و ئه‌وه‌شیان به "حاڵه‌ته بازداوه‌كان" ناوبردووه.
سه‌رنج خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌سه‌دا ٤٠یان سه‌روو ٦٠ ساڵانن و له‌ڕووی ره‌گه‌زه‌وه، رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه تووشبوون له‌سه‌دا ٦٥یان مێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی به‌ساڵاچووان سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، نه‌یتوانیوه تا ئاستی پێویست به‌رگریی درووستبكات، ره‌نگه مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لای به‌ساڵاچووان به‌رزتر بێت و جه‌خت له‌وه‌شكراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕێكی زۆر له ڤایرۆسه‌كه وه‌رده‌گرن، ئه‌وا ئه‌و پارێزگارییه‌ی كه پێویسته ڤاكسینه‌كه درووستیبكات، ده‌سته‌به‌ر نابێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا، له سه‌دا ٢٩ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان پێوه دیار نییه، هه له‌و كه‌سانه له‌سه‌دا حه‌وتیان ده‌برێنه نه‌خۆشخانه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه تا ئێستا ٧٤ كه‌سن.
كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ ڤاكسینێك ناتوانێت له‌رووی رێگرییكردن له هه‌وكردن له‌سه‌دا ١٠٠ كاریگه‌ر بێت، و پێویسته ئه‌م جۆره "حاڵه‌ته بازداوانه" نه‌بنه مایه‌ی سه‌رسووڕمان و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه به‌رده‌وام بن له رێكاره خۆپارێزییه‌كان.