تەكنەلۆجيا و زانست, هونەر و كلتوور, archive

تەفسیری قورئان لەناو کورد دا داوایەکی زۆری لەسەرە

لەسەر داوای هاووڵاتییانی کورد، بڕی ٢٠ هەزار دانە کتێبی تەفسیری قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی چاپ دەکرێتەوە.

27.05.2015 - نوێکردنەوە : 27.05.2015
تەفسیری قورئان لەناو کورد دا داوایەکی زۆری لەسەرە

ئەنقەرە

 

لەسەر داوای هاووڵاتییانی کورد، بڕی ٢٠ هەزار دانە کتێبی تەفسیری قورئانی پیرۆز بۆ ناوچەکانی کوردی لەچاپ دەدرێتەوە. 

لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی، کە هەڵساوە بە ئامادە کردنی کتێبی تەفسیری قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی، بڕی١٠ هەزاری لێ چاپ کردووە.

لەسەر داوای موفتی شارەکان بڕیارە ٢٠ هەزار دانەی دیکەی لێ چاپ بکرێتەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكراوەی ئایینی دكتۆر یوكسەل سەلمان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ژمارە كتێبەی تەفسیری قورئان بە زمانی کوردی كە رەوانەی ناوچەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو (ناوچە كوردنشینەكان) كراون، تەواو بووە و ئاشكراشی كرد كە سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی لە توركیا بڕیاری داوە كە بڕی ٢٠ هەزار دانەی دیكەی لێ چاپ بكات و لەماوەیەكی كەمدا رەوانەی ئەو ناوچانەی بكات.

سەلمان ئاماژە بەوە دەكات كە خەڵكی ئەو ناوچانە، زمانی تەفسیرەكەیان بەلاوە ئاسانە و بۆتە جێی خۆشحاڵی هاووڵاتییان.

 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın