
Ankara
ئەنقەرە - AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (یوفا)، بڵاویکردەوە کە تورکیا لە کاندیدبوونی بۆ میوانداری کردنی یۆرۆ ٢٠٢٨ کشاوەتەوە و، داواکارییەکەی بۆ میوانداری کردنی یۆرۆ ٢٠٣٢ بە هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا هەڵدەسەنگێندرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یەکێتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە داواکاری تورکیا بۆ کشانەوە لە کاندیدبوونی لە میوانداری کردنی یۆرۆ ٢٠٢٨ پەسەند کراوە و، داواکارییەکەی بۆ میوانداری یۆرۆ ٢٠٣٢ بە هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا هەڵدەسەنگێندرێت.
پاش کشانەوەی تورکیا، ئیدی ڕکابەر لە بەرامبەر کاندیدی هاوبەشی شانشینی یەکگرتوو و کۆماری ئیرلەندا نەما بۆ میوانداری کردنی یورۆ ٢٠٢٨.
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی یوفا کە ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەم لە شاری نیۆنی سوید ساز دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت لەبارەی دیاریکردنی میوانداریکەری یۆرۆ ٢٠٢٨ و بابەتەکانی کاندیدانی یۆرۆ ٢٠٣٢.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر کاندیدبوونی بۆ میوانداری یۆرۆ ٢٠٣٢ پەسەند بکرێت، ئەوا لە کاندیدی بۆ میوانداری یۆرۆ ٢٠٢٨ دەکشێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن