تۆپی پێ.. لیڤەرپول بە تۆمارکردنی گۆڵێک سێ خاڵی بەدەستھێنا
لە میانی یارییەکانی ٢٥مین حەفتەی خولی یانە پلە نایابەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، یانەی لیڤەرپول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی بێرنلی بردەوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی ٢٥مین حەفتەی خولی یانە پلە نایابەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، یانەی لیڤەرپول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی بێرنلی بردەوە.
لیڤەرپول، لە یاریگای تورف مۆر بووە میوانی بیرنلی و توانی بە گۆڵێکی فابینھۆ لە خولەکی ٤٠دا تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات و سێ خاڵ بەدەستبھێنێت.
بەم ئەنجامە، لیڤەرپول بە جیاوازی یارییەک و کۆکردنەوەی ٥٤ خاڵ لە دوای مانچێستەر ستی لە پلەی دووەم مایەوە و بێرنلی، کە لە ھێڵی مەترسی جێھێشتنی خولەکەدایە بە ١٤ خاڵ لە رێزبەندی کۆتاییدا جێگیربوو.
- تۆتنھام لەناو یاریگای خۆی دۆڕا
لە رووبەرووبوونەوەیەکی دیکەی ئەو رۆژەدا، یانەی تۆتنھام، بووە میوانی یانەی وڵڤەرھامپتن و بە ئەنجامی دوو گۆڵی رائول خیمینیز لە خولەکی شەش و لیاندەر دەندۆنکەر لە خولەکی ١٨دا، یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ دۆڕاند.
بەم ئەنجامە، وڵڤەرھامپتن بە کۆکردنەوەی ٣٧ خاڵ لە پلەی حەوتەم و تۆتنھام بە ٣٦ خاڵ لە پلەی ھەشتەم جێگیربوون.
ھاوکات، یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئاستۆن ڤیلا-ی بردەوە و توانی لە دوایین سێ یاریدا نۆ خاڵ بەدەستبھێنێت.