توركيا

ھەدەپە دەنگی نەخێر بۆ گۆڕانکاری دەستوور بەکاردەھێنێت

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ئایھان بیلگەن، رایگەیاند کە ئەوان دەنگی نەخێر لە گشتپرسی گۆڕانکاری دەستوور بەکاردەھێنن.

Abdullah Shukur  | 16.01.2017 - نوێکردنەوە : 19.01.2017
ھەدەپە دەنگی نەخێر بۆ گۆڕانکاری دەستوور بەکاردەھێنێت

ئەنقەرە

گوتەبێژی ھەدەپە ئایھان بیلگەن لە کاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێری ناوەندی پارتەکەی بۆ رۆژنامەوانان ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پێشھاتەکانی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەی کرد. 

لە دوای تەواوبوونی خولی یەکەمی گفتوگۆکانی پەرلەمان لەسەر پرسی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا، بیلگەن بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە ئەوان وەک ھەدەپە لە گشتپرسی پرسی گۆڕانکاری دەستوور دەنگی نەخێر بەکاردەھێنن.

بیلگەن گوتیشی: "لەم بڕوایەداین کە بە دەنگی نەخێر دەگەینە ئازادی و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا. لەمبارەیەوە ھەڵسوێستمان ئاشکرایە".

بیلگەن ئاشکراشی کرد کە ئەوان کەمپینی نەخێر بۆ گۆڕانکاری دەستوور لەگەڵ ھیچ پارتێکی دیکە بە ھاوبەشی بەڕێوە نابەن.







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın