
Arbil
ھەولێر - AA
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و تورکیا کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەھۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ھەڵپەسێدرابوون، دووبارە دەست پێدەکەنەوە.
دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و تورکیا، ڕۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ڕابردوو، گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگای کۆمپانیای تورکش ئێرڵاین دەستیپێکرد و ١ی تەمووز لە ڕێگای کۆمپانیای ئانادۆڵو جێت و ٥ تەمووز لە ڕێگای کۆمپانیای پیگاسۆس بۆ ھەولێر دەست پێدەکەنەوە.
لە١٣ی حوەزیرانی رابردوو بەھۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل گەشتە ئاسمانییەکان لە ژمارەیەک فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە ھەڵپەسێردرابوون.