توركيا

ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بەهۆی غازی میسانەوە شەهیدبوون بەرزبوووەوە بۆ ١٢ کەس

Buğrahan Ayhan  | 07.07.2025 - نوێکردنەوە : 09.07.2025
ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بەهۆی غازی میسانەوە شەهیدبوون بەرزبوووەوە بۆ ١٢ کەس

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە میانی چالاکی گەڕان و کێوماڵکردندا لە ئەشکەوتێکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بەکارهێندراوە و، بەهۆی غازی میسانەوە شەهیدبوون، بەرزبوووەوە بۆ ١٢ کەس.

لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا ڕایگەیاند: "لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٥دا، لە میانی چالاکی گەڕان و کێوماڵکردندا لە ئەشکەوتێکدا کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بەکارهێنراوە لە بەرزاییەکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە ٨٥٢ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، چوار هاوڕێی قارەمانی دیکەمان بەهۆی کاریگەری غازی میسانەوە شەهیدبوون، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی شەهیدبوون بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوە. وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر لەگەڵ فەرماندەیی سوپای تورکیا، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکردنی شەهیدەکان سەردانی ناوچەکەی کرد. داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو شەهیدە ئازیزانەمان دەکەین کە لەم ڕووداوەی ئازارێکی قووڵی لا دروست کردووین گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە کەسوکارە بەهادار و سوپای تورکیا و گەلە ڕەسەنەکەمان دەکەین و، شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın