پەیامی سەرەخۆشی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ شەهیدەکانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلێکۆپتەرێک
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە هۆی کەوتنەخوارەوە هێلێکۆپتەرێک لە قەتەر و شەهیدبوونی سەرنشینەکانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کراوەتەوە هاتووە: "بە نیگەرانییەوە هەواڵی شەهیدبوونی سەربازێکی سوپای تورکیا، کارمەندانی (پیشەسازی ئەلیکترۆنی سەربازیی) ئاسێلسان و هێزە چەکدارەکانی قەتەرم بیست. لە خوای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ سەربازە قارەمانەکەمان، کارمەندانی ئاسێلسان و هێزە چەکدارەکانی وڵاتی دۆست و برا، قەتەر دەخوازم. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەم و هیوای سەرساغی بۆ وڵاتەکەمان، گەلەکەمان و خەڵکی قەتەر بە ئاوات دەخوازم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
