وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە هەفتەی ڕابردوودا سێ تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردەوە"

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، سێ تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی ڕێکخراوەکە لە باکووری عێراق هەڵاتوون، خۆیان ڕادەستکردووەتەوە.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد.
ئاکتورک باسی لەوە کرد سوپای تورکیا بە یەکێتیی و یەکڕیزیی نیشتمانیی پێداگرانە دژی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر تورکیا دەوەستێتەوە و، ڕایگەیاند: "لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکان و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی گەڕان و کێوماڵکردندا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، سێ تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردەوە و، لەو ئەشکەوت و حەشارگە و پەناگایانەی تیرۆریستاندا کە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ دۆزراونەتەوە، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیاندا".
گوتیشی: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٢٠٣ کەس دەستگیرکراون، لەوانەیش یەکێکیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی بووە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە کانوونی دووەمەوە تا ئێستا دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بە ڕێگەی نایاسایی سنووری وڵات ببەزێنن گەیشتووەتە سێ هەزار و ٨٣ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەشی پێش بەزاندنی سنوور ڕێگرییان لێکراوە ٤٠ هەزار و ٩٠٣ کەسن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن