توركيا, جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "بەردەوامین لە پشتیوانی كردنی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و سەقامگیریی"

Yusuf Soykan Bal, Orhan Onur Gemici  | 02.04.2026 - نوێکردنەوە : 03.04.2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "بەردەوامین لە پشتیوانی كردنی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و سەقامگیریی"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، دوو تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە. هه‌ڵمه‌تی دۆزینه‌وه‌ و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

ئاکتورک ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هەموو یەکە و دامەزراوەکانی وەزارەت، بۆ بەرگریی و ئاسایشی تورکیا لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە زیاتر بەهێز دەبن و بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی هەموو ئەو ئەرکانەی بە سەرکەوتوویی گرتوویانەتە ئەستۆ.

ئاکتورک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سوپای تورکیا پێداگرانە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی لە سەر مانەوە و ئاسایشی وڵات لەسەر سنوورەکان و ئەودیو سنوورەکان هەن و، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا، لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە. کارەکانی دۆزینه‌وه‌ و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، هەروەها ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامە".

هەروەها ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە بە سیستمی ئەمنی پلەبەندی و ڕێوشوێنی پاڵپشتیکراو بە تەکنەلۆجیا، بێوچان بەرەنگاربوونەوەی تێپەڕبوونی نایاسایی و قاچاخچێتی بەردەوامە.

گوتیشی: "لە ماوەی هەفتەیەکدا لەسەر سنوورەکانمان ١٧١کەس دەستگیرکراون کە دووانیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستین. لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوونی نایاسایی دەستگیرکراون گەیشتووەتە هه‌زار و ٦٩٥ کەس. لەگەڵ ڕێگریی کردن لە هەزار و ٩٦٨ کەسی دیکە لە ماوەی هەفتەکەدا، کۆی ئەو کەسانەی ئەمساڵ ڕێگرییان لێکراوە گەیشتە ١٨ هەزار و ٨٩٧ کەس".

ئاکتورک باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تورکیا لە چوارچێوەی ئەرکە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ناتۆ، لە قوبرس، ئازەربایجان، لیبیا، سۆماڵ، قەتەر، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و کۆسۆڤۆ بەردەوامن لە پشتیوانی كردنی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و سەقامگیریی. هه‌روه‌ها تورکیا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێ کردنی بەرپرسیارێتییەکانی لەناو ناتۆدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın