توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

وێستگەی وزەی خۆری کاراپنار بە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٣٥٠ مێگاوات کارەبا لەسەر ئاستی ئەورووپا یەکەمە

- وێستگەیەکی وزەی خۆری لە کۆنیا، توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٣٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە کە دەتوانێت کارەبای شەش ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوو دابین بکات.

Abdullah Doğan  | 12.10.2025 - نوێکردنەوە : 13.10.2025
وێستگەی وزەی خۆری کاراپنار بە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٣٥٠ مێگاوات کارەبا لەسەر ئاستی ئەورووپا یەکەمە وێستگەی وزەی خۆری کاراپنار

Konya

کۆنیا - AA

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە کۆنیا، بە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٣٥٠ مێگاوات کارەبا، لەسەر ئاستی ئەورووپا بە گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر دادەنرێت.

وێستگەی وزەی خۆری کالیۆن کاراپنار کە لە کۆنیا باشووری تورکیا دامەزراوە، بە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ئاستی ئەورووپا و یەکێک لە گەورەترین وێستگەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.

وێستگەکە کە لە ناوچەی کالیۆن کاراپنار کە لە ئاداری ٢٠٢٣وە دامەزراوە، بە بەرهەهێنانی هەزار و ٣٥٠ مێگاوات کارەبا، یەک ملیار دۆلار تێچووی غازی سرووشتی بۆ تورکیا دەگێرێتەوە.

توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکەدا لە ماوەی ساڵێکدا، سێ ملیار کیلۆوات بەراورد کراوە.

وێستگەکە لە ڕووبەڕی دوو هەزار و ٦٠٠ هێندەی زەوییەکی تۆپی پێ دامەزراوە و سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پانێلی لێ دانراوە.

ئەو وێستگەیە توانای هەیە کارەبای شەش ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوو دابین بکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın