وان.. هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بەردەوامە
- له میانی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا له شارۆچكه‌ی ئێرجیش سەربە پارێزگای وان، چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كه به‌شدارییان له خولی فێركردنی خوێندنه‌وه و نووسیندا كردبوو بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا.

Van
وان – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا له شارۆچكه‌ی ئێرجیش سەربە پارێزگای وان، چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كه به‌شدارییان له خولی فێركردنی خوێندنه‌وه و نووسیندا كردبوو بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه كه له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه ئه‌ردۆغان-ی هاوسه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكردووه به شێوه‌یه‌كی گه‌رم له توركیا پێشوازی لێ ده‌كرێت.
بنكه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێرجیش رێوڕه‌سمێكی رێكخست بۆ پێدانی بڕوانامه به چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كه به‌شدارییان له خوله‌كانی فێركردنی خوێندنه‌وه و نووسیندا كردبوو له كاتی جیاجیادا.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌كه، ئه‌رۆڵ شیمشه‌ك رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ مامۆستایان ماڵ به ماڵ گه‌ڕاون و ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستنیشانكردووه كه نه‌خوێنده‌وارن.
نورای ئیشیاپان یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له رێگای ئه‌و خوله‌وه فێری خوێندنه‌وه و نووسین بووه گوتی: "پێشتر له هه‌موو روویه‌كه‌وه كێشه‌م بۆ دروست ده‌بوو. ئێستا هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونم لا دروستبووه. چیم بوێت ده‌توانم بینووسم و بیخوێنمه‌وه. ده‌توانم واژوو بكه‌م. ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم تا ده‌گه‌مه زانكۆ".
عه‌بدولباری تاشكن-ی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین كاره‌كانی ئاسانتر بووە و ده‌یه‌وێت مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن