وان.. له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌نگوینی نێو به‌رد
- لە شارۆچکە چاتاکی سەربە وان، ئاسڵان سەمۆ و کوڕەکانی کە لە رێگەی فرۆشتنی هەنگوینەوە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن، بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بەو هەنگوینەی لەسەر چیا بەرزەکان هەیە، رێگەیەکی مەترسیدار و زەحمەت دەگرنەبەر.
Van
وان - AA
لە شارۆچکە چاتاکی سەربە وان، ئاسڵان سەمۆ و کوڕەکانی کە لە رێگەی فرۆشتنی هەنگوینەوە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن، بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بەو هەنگوینەی لەسەر چیا بەرزەکان هەیە، رێگەیەکی مەترسیدار و زەحمەت دەگرنەبەر.
شارۆچکەی چاتاک کە بە هەریەک لە هەنگوین، گوێز و ماسی به‌ناوبانگه له پاڵ هه‌نگوینی له‌نێو سندوق و پلووره‌دا به‌خێوده‌كرێن، هه‌نگوینی نێو به‌ردیشی هه‌یه كه به سه‌ختییه‌كه‌ی زۆر له‌سه‌ر چیا به‌رزه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئاسڵان سه‌مۆ كه به هه‌نگوین فرۆشی بژێویی ژیانی دابین ده‌كات، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و هادی كوڕیدا هه‌نگاو هه‌نگاو چیاكانی ناوچه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌نگوین.
سه‌مۆ و كوڕه‌كانی له وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگویندا به‌ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیانه‌وه به‌یانیان زوو روو له چیا به‌ردینه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ هه‌نگوین ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م هه‌نگه‌وانانه له شوێنی زۆر سه‌ختدا به‌دوای هه‌نگویندا ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌ت به‌ردی كه‌نده‌ڵانه‌كان و جار جاره ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌سڵان سه‌مۆ به‌هاوكاریی كوڕه‌كانی و ئه‌و گوریسه‌ی له‌ناوقه‌دی ده‌یبه‌ستێت، به كه‌نده‌ڵانه‌كاندا ده‌چێته‌خواره‌وه و هه‌نگوین ده‌دۆزێته‌وه. به‌رله‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه ببڕێت، سه‌مۆ دووكه‌ڵ به‌كارده‌هێنێت تا هه‌نگه‌كان دووربخاته‌وه و دواتر ئه‌و هه‌نگوینه‌ی کە ته‌واو سروشتییە، به‌چه‌قۆكه‌ی ده‌بڕێت و ده‌یكاته نێو ئه‌و قوتووه‌ی له‌گه‌ڵ هۆی هه‌ڵیگرتووه.
سه‌مۆ له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه هه‌نگه‌كان به‌گشتی له ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌كاندا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش كاری ئه‌وانی سه‌ختتركردووه.
ناوبراو رایگه‌یاند كه پێویسته به‌یانیان زوو ده‌ست به‌كاربن و گوتی: "تا ده‌ستمان ده‌گات به هه‌نگوینه‌كه، مه‌ترسیی زۆر دێته رێمان. كاتێك هه‌نگوینه‌كه ده‌بینین، ئه‌و مه‌ترسیانه له‌بیرده‌كه‌ین. ئه‌و سه‌ختییه ده‌هێنێت كه به‌سه‌رمان دێت. پێشنیازده‌كه‌ین هه‌مووان تامی ئه‌م هه‌نگوینه بكه‌ن. به‌ڕاستی زۆر به‌تامه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن