توركيا, جيهان

هاکان فیدان لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی ئەلحەییە کۆبووەوە

Sümeyye Dilara Dinçer  | 27.01.2026 - نوێکردنەوە : 27.01.2026
هاکان فیدان لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی ئەلحەییە کۆبووەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە خەلیل ئەلحەییە، کۆبووەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی توركیاوه‌ وەرگیراوه‌، فیدان لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شاندەکەی حەماس هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین بارودۆخی پلانی دووهەمی قۆناغی ئاشتی غەززە و گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە و پرسەکانی دیکەی هەرێمی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان چەند زانیارییەکی لەبارەی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی تورکیا لە ڕێگەی کۆمیتەی ئاشتی و پلاتفۆرمەکانی دیکە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە باس کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا پێداگرە لەسەر هەوڵەکانی بۆ بەردەوامیدان بە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın