توركيا

لە تورکیا ٣٣٢ خێوەتگە و ٢٠٩ کابینەشار لە ناوچە کارەساتبارەکان دروست کراون

- لە تورکیا ٣٣٢ خێوەتگە و ٢٠٩ کابینەشار لەو ناوچانە دروست کراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە.

İsa Toprak  | 04.03.2023 - نوێکردنەوە : 05.03.2023
لە تورکیا ٣٣٢ خێوەتگە و ٢٠٩ کابینەشار لە ناوچە کارەساتبارەکان دروست کراون

Ankara

ئەنقەرە – AA

لە تورکیا ٣٣٢ خێوەتگە و ٢٠٩ کابینەشار لەو ناوچانە دروست کراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا زانیارییەکانی لەبارەی چالاکییەکان لە مانگی شوباتدا بڵاو کردەوە.

لە راپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ٣٣٢ خێوەتگە کە لە ٣٧٠ هەزار و ٤٨٢ خێوەت و ٢٠٩ کابینەشار کە لە ١١ هەزار و ٨٣٢ کابینە پێک هاتوون لەو ناوچانە دروست کراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ژمارەی خێوەتگە و کابینەشارەکان لە پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان بەم جۆرەیە: "هاتای ١٠١ هەزار و ١٦٨ خێوەت و دوو هەزار و ٧٨٠ کابینە، قەهرەمانمەڕەش ٨١ هەزار و ٢١٦ شار و دوو هەزار و ٥٦٠ کابینە، غازی عەنتاب ٤٩ هەزار و ٧٩٥ خێوەت و دوو هەزار و ٣٦٠ کابینە، ئادیەمەن ٥٠ هەزار و ٧٦٣ خێوەت و هەزار و ١٢٠ کابینە، ماڵاتیا ٣٩ هەزار و ٨٧١ خێوەت و ٩٣٤ کابینە، ئادانا ١٧ هەزار و ٥١٥ خێوەت، شانڵیئورفا هەشت هەزار و ٩٩٠ خێوەت و هەزار و ٨٠٠ کابینە، عوسمانییە هەشت هەزار و ٦٠٢ خێوەت و ٢٤١ کابینە، دیاربەکر حەوت هەزار و ٤٥٨ خێوەت، کیلیس چوار هەزار و ٦٢٤ خێوەت، ئەلعەزیز ٤٨٠ خێوەت و سیڤاسیش ٣٧ کابینە".

سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی کە جێگای یەک ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٩٢٨ کەس لە خێوەتەکان و جێگای ٤٧ هەزار و ٣٢٨ کەسیش لە کابینەکاندا بووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە کارەساتبارەکان پێشکەش بە یەک ملیۆن و ٦٥٢ هەزار و ٨٥٧ کەس دەکرێت، سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە پارێزگاکانی دیکەیش خزمەتگوزاری شوێنی مانەوە بۆ ٣٢٠ هەزار و ١١١ زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکان دابین کراوە.

٢٢٦ هەزار و ٢٨٨ کارمەندی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە ناوچە کارەساتبارەکان ئەرکدارن کە چوار هەزار و ٣٣١یان کارمەندانی تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنن. ٧٣ هەزار و ٤٩٢ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، ٦١ هەزار و ٢٠٠ جەندرمە و هەزار و ٥٤ کارمەندی فەرماندەیی ئاسایش کەناراوەکان لەو ناوچانەدا ئەرکدارن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın