توركيا

"قزڵئەڵما" بە تاقیکردنەوەی مووشەکێک پێگەی خۆی بە جیهان ناساند

- بۆردومانی ئامانجێکی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە، وەک لاپەڕەیەکی نوێ و هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت و کۆمپانیای بایکار توانیوێتی واژوو لەسەر ئەو بەرهەمە گرنگەی بکات.

Tolga Yanık  | 30.11.2025 - نوێکردنەوە : 30.11.2025
"قزڵئەڵما" بە تاقیکردنەوەی مووشەکێک پێگەی خۆی بە جیهان ناساند

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

کۆمپانیای بایراکتار ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی "قزلئەڵما" مووشەکێکی نوێی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.

بایراکتار قزلئەڵما (Bayraktar KIZILELMA) بە ئاراستەکردنی ئەو مووشەکە، پێگەی مێژوویی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی ناساندووە.

کۆمپانیای بایکار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، لەبارەی پێگەی مێژووی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی قزڵئەڵما دواوە.

لە بەیاننامەکەی بایکار'دا هاتووە، بایراکتار قزلئەڵما یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە لە ئاستی جیهان کە توانیبێتی مووشەکێکی بەو شێوەیە لە کەنارئاوەکانی سینۆپ باكووری توركیا تاقی بکاتەوە.

بە پێی بەیاننامەکە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە توانیوێتی لە ئاسماندا جێت'ێکی جەنگی بکاتە ئامانج و بیتەقێنێتەوە.

زۆربەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە شەڕکەرەکان تەنیا ئەرکی بۆردومانی هەوا بۆ زەمین'یان پێ دەسپێردرێت و هەر بەو شێوەی دیزاین کراون، بەڵام ئەوە بۆ یەکەمجارە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئەرکی بۆردومانێکی ئاسمانی لە ئاسماندای پێ دەسپێردرێت.

بەو پێیە بۆردومانی ئامانجێکی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە، وەک لاپەڕەیەکی نوێ و هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت و کۆمپانیای بایکار توانیوێتی واژوو لەسەر ئەو بەرهەمە گرنگەی بکات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın