فەخرەددین ئاڵتون: "ئۆپەراسیۆنەکانمان دژبەتیرۆر بەردەوام دەبن"
- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون: "جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا دەستگیرکردنی دوایین تیرۆریستی ناو ئەشکەوت و ماڵەکان، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن".
Ankara
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگەیەنراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
فەخرەددین ئاڵتون لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق، ١٣ هاووڵاتی تورکیا-ی دوای رفاندنیان شەهید کردووە و نووسیوویەتی "شەهیدەکانمان، ئەو رۆڵە چاونەترسانەی تورکیا بوون کە پشتیوانییان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرد. ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژبە سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان، تا کۆتاییهێنان و بنەبڕکردنی هەڕەشەکانی تیرۆر بەردەوام دەبن. چ لەناو خاکی وڵاتەکەمان و چ لە دەرەوەی وڵاتیش هەنگاوی پێویست بەرامبەر ئەو کەس و گرووپانە دەگرینەبەر کە ستایش و هانی تیرۆر دەدەن".
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون ژمارەیەک پرسیاریشی ئاراستەی هەدەپە کردووە و نووسیوویەتی:
"ئێوە هیچ شەرمێکتان نییە؟ ئەوەندە لە سەرکردە چەکدارەکانتان دەترسن کە تەنانەت بوێری ئەوەشتان نییە تاوانێکی نامرۆڤانە ئیدانە بکەن؟ بێدەنگیتان بە مانای رازیبوون و بەشداریتان لە تاوانەکاندا دێت. لە کاتێکدا گەلەکەمان ماتەم بۆ شەهیدەکانمان دەگێڕێت، جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا دەستگیرکردنی دوایین تیرۆریستی ناو ئەشکەوت و ماڵەکان، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن. تۆڵەمان بەزەبر دەبێت و دادپەروەریمان بەخێرای بەدیدێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
