توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "هێشتا باجی ئەو زەرەر و زیانانە دەدەین کە جەللادانی مافی مرۆڤ سەپاندوویانە"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هێشتا باجی ئەو زەرەر و زیانانە دەدەین کە جەللادانی مافی مرۆڤ بەسەر وڵات، نەتەوە، دیموکراسیی و ئاشتی کۆمەڵایەتییماندا سەپاندوویانە".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 09.12.2025 - نوێکردنەوە : 10.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "هێشتا باجی ئەو زەرەر و زیانانە دەدەین کە جەللادانی مافی مرۆڤ سەپاندوویانە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هێشتا باجی ئەو زەرەر و زیانانە دەدەین کە جەللادانی مافی مرۆڤ بەسەر وڵات، نەتەوە، دیموکراسیی و ئاشتی کۆمەڵایەتییماندا سەپاندوویانە".

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی "تورکیای بەهێز بۆ مرۆڤایەتیی"دا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست بەرنامەی "تورکیای بەهێز بۆ مرۆڤایەتیی"، کە بە بۆنەی ٧٧هەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە تواناکانی تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "بەشانازییەوە دەیڵێم کاتێک باسی تورکیا دەکرێت، وڵاتێک دێتە پێش چاو نەک تەنیا سنوورەکانی دەپارێزێت، بەڵکو ئاشتی بەدیدەهێنێت و ڕۆڵی سەرەکی لە داڕشتنی دیپلۆماسییدا دەبینێت".

ڕاشیگەیاند: "نە لە مێژووماندا و نە لە کۆدەکانی کلتوور و شارستانێتیماندا هیچ پەڵەیەک نییە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ شەرمەزارمان بکات".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەراورد بە هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ وانەی ماف و ئازادییمان دادەدەن خاوەنی تۆمارێکی بێگەردین. سوپاس بۆ خودا، لە هیچ قۆناغێکی مێژووماندا کارێکی هەڵە و ناشیرینیان نەکردووە.

گوتیشی: "لە هەر کوێیەک ستەمێک هەبێت، پشتیوانی ستەملێکراومان کردووە و بە توندی دژی زۆرداران وەستاوینەتەوە. هەتا ئاڵای سووری مانگ و ئەستێرەمان لە هەموو لایەکی جیهاندا بشەکێتەوە، دۆست هاوڕەچەڵەک و برایانمان زیاتر هەست بە ئاسوودەیی و سەلامەتی دەکەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان پشتیوانی تورکیای بۆ هەوڵەکانی بنیاتنانەوە، بووژانەوەی سووریا دووپات کردەوە و، ڕایگەیاند: "وەک تورکیا و نەتەوەی تورک، بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی بنیاتنانەوە، بووژانەوە و هەستانەوە سووریا و خوشک و برا سووریمان دەکەین".

ڕاشیگەیاند: "ملمان بۆ گوشار، هەڕەشە، کەسانی بێویژدان کە بەهۆکاری جیاواز لەگەڵ زۆرداراندان کەچ نەکرد. هاوکاربووین لە ڕاگرتنی زوڵم و ستەمدا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە بە خۆشحاڵییەوە دەیبینین گەلی سووریا لە ماوەی ساڵێکدا سەرەڕای ئەو هەموو سەختی و کاولکارییەی دیکتاتۆری ئەسەد جێیهێشتووە، کاریان بۆ مانەوە کردووە.

ڕاشیگەیاند: "جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە (١٠ی ئادار)، گشت پیلانی ئەو گرووپە خراپەکارانە تێک دەدات کە لە سووریای ناجێگیر، دابەشبوو و لاوازدا وەبەرهێنان دەکەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە ئارامیی گەلی فەڵەستین کرد و، ڕایگەیاند: "ئارامیی ستەملێکراوان لە فەڵەستین، بە سەرکەوتن کۆتایی دێت، ئازادی و ئاشتیی بەدی دەهێنێت، بێگومان دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین دادەمەزرێنێت کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد سێبەری ئەم زیهنیەتەی لە پشت ئەو دەستوەردانانە بووە کە لە ٢٧ی ئایارەوە تا ٢٨ی شوبات هەموو ١٠ ساڵێک دووبارە دەبوونەوە و، ڕایگەیاند: "پێویست بە باس کردنی کارەساتی یاسسیئادا، ڕووداوەکانی دوای ١٢ی ئادار، زیندانەکانی دیاربەکر و بەشی C5 لە زیندانی ماماک کە لە ١٢ی ئەیلوولدا بوونە کەمپی ئەشکەنجەدان یان تۆرۆسە سپییەکان ناکات. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا، بەشێکی زۆری کاتەکانمان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی ئەم پێشێلکارییانە و چارەسەرکردنی ئەو برینە دەروونییانەی جێیانهێشتووە، تەرخان کردووە".

ڕاشیگەیاند: "ئەو ئەفەندیانە لەبری ڕووبەڕووی ڕابردووی پڕ لە تاوانیان، کارەکە دەیگەڕێننەوە بۆ باپیرانیان، بەڵام ئێمە سڵ لە ڕاست گوتن ناکەینەوە. سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەر کاتێک تەنگەتاو دەبێت، هەمان کار دەکات، یان تۆپەکە فڕێدەداتە دەرەوەی یاریگا، یان شەڕانگێز دەبێت، یان قسەی بێ مانا دەکات. ئەمجارەش هەمان شتی کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın