توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە داهاتوودا سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دواتر ناوچەیەکی بێ تیرۆرمان دەبێت"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کە گەورەترین بەرهەممان دەبێت، پەنا بە خوا لەگەڵ ئێوە (گەنجان) بەدی دەهێنین. ئەو کاتە لاپەڕەیەکی نوێ لە وڵاتەکەمان دەکرێتەوە".

Mikail Bıyıklı  | 31.05.2025 - نوێکردنەوە : 02.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە داهاتوودا سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دواتر ناوچەیەکی بێ تیرۆرمان دەبێت"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان داوای لە گەنجانی وڵاتەکەی کرد کە لە بەدیهێنانی تورکیای بێ تیرۆر پشتیوانی بکەن و گوتیشی "لە قۆناغی داهاتوودا سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دواتر ناوچەیەکی بێ تیرۆرمان دەبێت".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارەمین لووتکەی لاوانی وڵاتەکەی کە لە هۆڵی کۆنگرەکانی ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کە گەورەترین بەرهەممان دەبێت، پەنا بە خوا لەگەڵ ئێوە (گەنجان) بەدی دەهێنین. ئەو کاتە لاپەڕەیەکی نوێ لە وڵاتەکەمان دەکرێتەوە".

باسکردن لە کەشتی عوسمان غازی بەشێکی دیکەی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا بوو و لەم بارەیەوە گوتی: "ئەو سەکۆیە کە ٣٠٠ مەتر درێژ و ٥٦ مەتر پانییەتی، سیمبولێکی نوێی تورکیایە و خاوەنی پێگەی خۆی دەبێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە نەک تەنیا لەدژی داردەستی، قەدەغەکراوەکان و عەقڵیەتی سەرکوتکەر خەبات دەکەین بەڵکو لە دژی ئەو زەینانەش لە خەباتداین کە خاوەن ئایدیۆلۆجیای پێشوەخت بڕیاردانن".

ڕاشیگەیاند: "سەردەمی سیاسەتکردن لەسەر بنەمای سیاسەتی ناسنامە کە ناتەبایی و جیاوازێ لێ دەکەوێتەوە کۆتایی پێهاتووە. کەس ناتوانێ ئێمە لێک جیا بکاتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکەی باسی لە هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تیرۆر کرد و گوتی: "لە قۆناغی داهاتوودا سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دواتر ناوچەیەکی بێ تیرۆرمان دەبێت. لەم خەباتە پیرۆزەدا چاوەڕوانی پشتیوانی ئێوە دەکەین".

گوتیشی: "سوورین لەسەر ئەوەی کە ڕێگە نەدەین لاوانمان بکەونە بەر دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، تۆڕە تاوانکارییەکان و تۆڕە بەرژەوەندیخوازییەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın