توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "سات بە سات چاودێری هەنگاوەکانی پەیوەست بە تێکەڵبوونی تەواو لە سووریا دەکەین"

Aynur Ekiz  | 18.02.2026 - نوێکردنەوە : 18.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "سات بە سات چاودێری هەنگاوەکانی پەیوەست بە تێکەڵبوونی تەواو لە سووریا دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە وریایی، پێداگریی، سەنگینیی و پتەوییەوە بەرەو ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر بەرەو پێش دەچین. دەستمان بۆ کارێکی خێر بردووە، پشتیوان بە خودا سەرکەوتوو دەبین".

دوای تەواوبوونی سەردانەکەی بۆ ئەسیوپیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە ناو فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سات بە سات چاودێری هەنگاوەکانی پەیوەست بە تێکەڵبوونی تەواو دەکەین. بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەش ڕێنمایی و پێشنیاری پێویست پێشکەش دەکەین".

لە بارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "جەنگێکی نوێ کە ئێران بکاتە ئامانج هیچ سوودێک بە کەس ناگەیەنێت، بەپێچەوانەوە ناوچەکەمان زەرەرمەند دەبێت".

گوتیشی: "وەک تورکیا بە هەموو موخاتەبەکانمان ڕاگەیاندووە کە دژی دەستوەردانی سەربازین بۆ سەر ئێران".

سەرکۆمار ئەردۆغان دەربارەی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە ڕایگەیاند: "ئومێدەوارم ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئەو سەقامگیریی، ئاگربەست و ئاشتییە بەردەوامەی لە غەززە خوازیارین. بەلای منەوە پرسی غەززە تاقیکردنەوەی ویژدانی مرۆڤایەتییە".

ڕاشیگەیاند: "بانگهێشتنامە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتیی هاتووە. وەک تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەین. وەزیری دەرەوەمان، هاکان فیدان نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان دەکات".

سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وڵاتەکەمان لە زۆر ڕووەوە بەشداری ئەرێنی بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەبێت. زۆر دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە تورکیا بخرێتە ناو میکانیزمەکانی بەرگریی و ئاسایشی ئەورووپاوە".

گوتیشی: "ئومێدەوارم ئیدی هەمووان تێگەیشتبن لەوەی کە ناتوانرێت بەبێ تورکیا باس لەوە بکرێت ئەورووپا هاوکێشەیەکی ئاسایشی سەقامگیر و پتەو پێکبهێنێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگی پاراستنی ژمارەی دانیشتوان و پێکهاتەی خێزان کرد و، ڕایگەیاند: "وەک دەسەڵات لە ئامادەباشیداین بۆ پاراستنی ژمارەی دانیشتووان و پێکهاتەی خێزان. ئەمە دەپارێزین. هەنگاوی زۆر زۆر جددیمان هەیە کە بۆ پاراستنی ئەمە دەیانگرینەبەر".

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لە ئیدارەی جەهەپە گرت و، ڕایگەیاند: "لە لایەک باندەکانی گەندەڵی و دزی و بەرتیل، لە لایەکی دیکەشەوە ئەو کەسە بێتوانایانەی بوونەتە سیمای سیاسەتێکی ناکارامە و ناشایستە، جەهەپەیان گەمارۆداوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın