سەرکۆمار ئەردۆغان، بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی خۆبەخشان کرد سەبارەت بە ئۆکراینا
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی "لووتکەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی خۆبەخشان" سەبارەت بە ئۆکرانیا کرد.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرکۆمارایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی NSosyal سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دوران ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا دوایون دۆخی جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا، ئەو هەنگاوانەی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ نراون و هەوڵەکانی ئاشتیی تاوتوێ کراون.
ڕاشیگەیاند: "سەرکۆمارمان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لایەنەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی لە زووترین کاتدا. هەروەها سەرکۆمارمان ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان لایەنەکان دەکرێت لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێن و تورکیا بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ لایەنەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە پەیوەندیدایە. وەک تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بۆچوونە خرایەڕوو ئاگربەستێک کە ژێرخانی وزە و بەندەرەکان لەخۆ بگرێت، دەکرێت ببێتە ڕێکخستنێک کە زەمینەیەکی گونجاو بۆ دانوستانی ڕێککەوتنێکی ئاشتیی گشتگیر لە نێوان لایەنەکاندا دەستەبەر بکات. لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرانی ٣٥ وڵات تیایدا بەشدار بوون، بەشداربووان سەبارەت بەو هەنگاوانەی پێویستە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی بنرێن، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد".
