سەرکۆمار ئەردۆغان: "بێ کات بەفیڕۆدان بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر هەنگاو دەنێین"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "خوشک و برایانمان لە غەززەی ژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدان کە یاساکانی ئاگربەست پێشێل دەکات و ڕێگریی لە هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات، هەوڵ دەدەن جەژن بگێڕن".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەو هۆشیارییەی کە بەرپرسیارێتیی ٨٦ ملیۆن کەسمان لەسەر شانە، هەرگیز وریایی و ڕێکارەکان پشتگوێ ناخەین. لە کاتێکدا هەڵوێستی پێداگرانە بەرامبەر ئەو کردانەی کایەی ئاسمانییمان پێشێل دەکەن وەردەگرین، بەردەوامیشین لە هەڵنانی ئەو هەنگاوانەی ئارامیی و ئاسایشی گەلەکەمان پتەوتر دەکەن".
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە هاووڵاتیان کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان، بە وەبیرهێنانەوەی ماڵئاوایی کردن لە سوڵتانی ١١ مانگی ساڵ کە بووە مایەی ئارامیی دڵەکان، بەرەکەتی سەر سفرەکان و شادی ماڵەکان، دواجار گەیشتن بە جەژنی ڕەمەزان و، هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، چاکە و جوانی بۆ وڵات، نەتەوە، جیهانی ئیسلامی و تەواوی مرۆڤایەتیی.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و، ڕایگەیاند: "بەو هۆشیارییەی کە بەرپرسیارێتیی ٨٦ ملیۆن کەسمان لەسەر شانە، هەرگیز وریایی و ڕێکارەکان پشتگوێ ناخەین. لە کاتێکدا هەڵوێستی پێداگرانە بەرامبەر ئەو کردانەی کایەی ئاسمانییمان پێشێل دەکەن وەردەگرین، بەردەوامیشین لە هەڵنانی ئەو هەنگاوانەی ئارامیی و ئاسایشی گەلەکەمان پتەوتر دەکەن''.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی سووریا کرد و، ڕایگەیاند: "لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی باکووری سووریا لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنەوە، هەم نیگەرانییە ئەمنییەکانمان کەم بوونەوە، هەم یەکپارچەیی خاکی سووریا پارێزرا و هەمیش پڕۆسەکە لە بارگرانییەکی قورس کە ڕێگەی بۆ قۆستنەوە خۆش دەکرد، ڕزگاری بوو".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە دۆخی غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "خوشک و برایانمان لە غەززەی ژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدان کە یاساکانی ئاگربەست پێشێل دەکات و ڕێگریی لە هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات، هەوڵ دەدەن جەژن بگێڕن".
سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەو باوەڕەدام لە قۆناغی داهاتوودا تاوتوێ کردنی ڕەهەندی یاسایی پرۆسەکە لەژێر چەتری پەرلەمانە غازییەکەماندا بە عەقڵی سەلیم ئەنجام دەدرێت".
گوتیشی: "بەبێ کات بەفیڕۆدان هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە دەنرێن. ئامانجمانە ئەو کارە خێرەی دەستمان پێکردووە بە سەلامەتی و بێگرفت بگەیەنینە ئەنجام".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر هەوڵەکانیان کردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و، ڕایگەیاند: "بە ویستی خودا تورکیا پارێزراوە و لە دەستێکی ئەمیندایە. لەژێر بەڕێوەبردنی کادیرانی بە ئەزموون و لێهاتوودا، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئامانجەکانی هەنگاو دەنێت".
ڕاشیگەیاند: "هەوڵێکی چڕ دەدەین بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخەکانی نەوت و غازی سروشتی، هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان پەک نەخات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
