سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەم وڵاتە، وڵاتی یاسایە. دادگا چی بڵێت پابەندی ئەوە دەبین"
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە.
سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، سەلاحەددین دەمیرتاش، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەم وڵاتە، وڵاتی یاسایە. دادگا لەم پرسەدا چی بڵێت پابەندی ئەوە دەبین".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری "ئایا لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆدەبنەوە؟" ڕایگەیاند: "بۆ نا، هاوپەیمانی جومهورین. هەموو شتێک دەبێت".
