توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئیستانبوڵ بووە قوربانیی سیاسەتی دانەنانی بەردی بناغە کار نەکردن و بیانوو هێنانەوە"

Fatma Nur Duman Arı  | 13.03.2026 - نوێکردنەوە : 13.03.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئیستانبوڵ بووە قوربانیی سیاسەتی دانەنانی بەردی بناغە کار نەکردن و بیانوو هێنانەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دوای ٢٠١٩ چی ڕوویدا؟ ئەوەی بەسەر ئیستانبوڵدا هات، بەسەر پڕۆتۆکۆڵەکەشدا هات. بووە قوربانیی سیاسەتی دانەنانی بەردی بناغە، کار نەکردن و بیانوو هێنانەوە".

لە میانی بەشداری کردنی لە "ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی نەخۆشخانەی کۆلێجی پزیشکی جەڕاحپاشا و ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەکۆمەڵی ١٦ باڵەخانەی خوێندن و بەشە ناوخۆیی زانکۆدا" لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ گرت لە پاش ٢٠١٩ و، ڕایگەیاند: "دوای ٢٠١٩ چی ڕوویدا؟ ئەوەی بەسەر ئیستانبوڵدا هات، بەسەر پڕۆتۆکۆڵەکەشدا هات. بووە قوربانیی سیاسەتی دانەنانی بەردی بناغە، کار نەکردن و بیانوو هێنانەوە".

ڕاشیگەیاند: "ئەوانەی کاتێک دێتە سەر سیاسەتکردن ناوی ئەتاتورک لەسەر زاریان نابێتەوە، پارێزگارییان لە میراتی غازی مستەفا کەمال و مۆزەخانەی مێژووی پزیشکی نەکرد".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە کارەکانی هەڵکۆڵین کرد لە جەڕاحپاشا و، ڕایگەیاند: ''بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی شوێنەواریدایە کاری هەڵکۆڵینی تێدا ئەنجامدراوە و، هەزاران شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە و خرانە سەر کلتووری ئیستانبوڵمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın