توركيا, جيهان, عێراق

سەرکۆماری عێراق هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکانی لەگەڵ هاکان فیدان تاتوێ کرد

عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە پێویستە سیاسەتێکی ئاوی گونجاو ڕەچاو بکرێت و لەسەر گرنگی هاوکارییەکان بۆ ڕێکخستنی سەرچاوە ئاوییەکان و ڕێگریی لە بە فیرۆدان و گرەنتی دابینکردنی، قسەی کرد.

Haydar Karaalp  | 02.11.2025 - نوێکردنەوە : 02.11.2025
سەرکۆماری عێراق هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکانی لەگەڵ هاکان فیدان تاتوێ کرد

Baghdad

بەغدا - AA

سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید لە میانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و شاندی یاوەری، هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان و هەروەها هەوڵەکان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەیان باس کرد.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە دیدارەکەدا پەیوەندی نێوان دوو وڵات، هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، پەرسەندنەکانی هەرێمی و هەروەها هەوڵەکان بە ئاراستەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەرکۆماری عێراق لەسەر پابەندی وڵاتەکەی بە کرانەوەی سیاسی و هاوبەشی و هەروەها دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێکان پێداگریی کرد.

عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە پێویستە سیاسەتێکی ئاوی گونجاو لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ عێراق ڕەچاو بکرێت و لەسەر گرنگی هاوکارییەکان بۆ ڕێکخستنی سەرچاوە ئاوییەکان و ڕێگریی لە بە فیرۆدان و گرەنتی دابینکردنی، قسەی کرد.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ئاماژەی بە پێداگریی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان دوو وڵات و هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەرفەتەکان بۆ پشتیوانی لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان دوو وڵات پەرە بستێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın