توركيا

سەرکۆماری تورکیا: "لە سەردەمی حکومڕانیی ئێمەدا ژمارەی مامۆستایان گەیشتووەتە ٨٠٠ هەزار"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "لە کاتێکدا لە ٢٠٠٢ بە تێکڕایی لە وڵات ٥٠٠ هەزار مامۆستامان هەبوو، لە سەردەمی حکومڕانیی ئێمەدا ژمارەکە گەیشتووەتە ٨٠٠ هەزار مامۆستا".

Elif Küçük, Kaan Bozdoğan, Zeynep Rakipoğlu  | 16.06.2023 - نوێکردنەوە : 17.06.2023
سەرکۆماری تورکیا: "لە سەردەمی حکومڕانیی ئێمەدا ژمارەی مامۆستایان گەیشتووەتە ٨٠٠ هەزار"

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "لە کاتێکدا لە ٢٠٠٢ بە تێکڕایی لە وڵات ٥٠٠ هەزار مامۆستامان هەبوو، لە سەردەمی حکومڕانیی ئێمەدا ژمارەکە گەیشتووەتە ٨٠٠ هەزار مامۆستا".

سەرکۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی دەرچوونی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە قوتابیانی ئامادەیی ئانادۆڵو حەیدەرپاشا گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ ئەم قوتابخانە کە نزیکەی ٨٩ ساڵە دەرفەتی پەروەردە و فێرکردنی بۆ قوتابیان رەخساندووە، جەختی لەوە کردەوە کە شانازی بەوە دەکات ساڵانە نەوەیەکەی پڕزانیاری، رۆشنبیر، رەوشتبەرز، بە ویژدان و متمانەبەخۆ دەبینن کە لە قوتابخانەکانی وەک ئامادەیی حەیدەرپاشا پێگەیشتوون و پەروەردە کراون.

- "لە ٢٠٠٢ەوە ساڵانە پشکی شێر لە بودجە بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان دەکەین"

سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند کە نزیکەی ٢٧ ملیۆن قوتابی لە تورکیادا هەن کە ١٩ ملیۆنیان قوتابی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندین و هەشت ملیۆنیشیان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانن.

ئەردۆغان روونی کردەوە، ئەو توانایەی لەبەردەستیاندایە بەکاری دەهێنن بۆ پەروەردەکردنی ئەو منداڵانەی کە گەرەنتین بۆ ئایندەی وڵات، گوتیشی: "لە ٢٠٠٢ەوە ساڵانە پشکی شێر لە بودجە بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان دەکەین. ژمارەی پۆلەکانمان بۆ دوو هێندە زیاد کردووە. دابینکردنی ژێرخانی پەروەردە بۆ قوتابخانەکانمان. دابەشکردنی کەرەستە پێویست بەسەر قوتابییەکانمان، زیادکردنی مافە دارایی و کەسییەکانی مامۆستایانمان، ئەو گرنگیپێدانە نیشان دەدەن کە بەم بابەتەی دەدەین. کەمتەرخەمیمان نەکردووە لە ئەنجامدانی هەر کارێک کە پێویست بێت بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە باشترین شێوە فێر بن و پەروەردە وەرگرن".

- "پشتیوان بە خودا تورکیای سبەی بە شانەکانی ئێوە بەرز دەبێتەوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا مانگی رابردوو ٤٥ هەزار مامۆستای نوێیان دامەزراند و گوتی: "لە کاتێکدا لە ٢٠٠٢ بە تێکڕایی لە وڵات ٥٠٠ هەزار مامۆستامان هەبوو، لە سەردەمی حکومڕانیی ئێمەدا ژمارەکەمان گەیاندە ٨٠٠ هەزار مامۆستا. بەردەوام دەبین لە دامەزراندنی مامۆستایان لەو بوارانەی کە پێویستن. بەم نزیکانە پڕۆژەکانمان کە تایبەتن بە مامۆستایان، لەگەڵ رای گشتیدا بەش دەکەین".​​​​​​​

ئەردۆغان پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد بە بۆنەی دەرچوونیانەوە و هیوای خواست پشوویەکەی ئارام، خۆش و بەرهەمدارانە بەسەر ببەن، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەوانە خواست کە کۆتایی هەفتە بەشداری لە ئەزموونەکانی وەرگیران لە خوێندنی باڵادا دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın