سەردانی گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی تیایدا سری سورەیا ئۆندەر چارەسەر وەردەگرێت

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک ئاماژەی بەوە کرد نزای چاکبوونەوە بۆ بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر دەکەن.
چەلیک سەردانی نەخۆشخانەی ناوچەی شیشلی لە ئیستانبوڵ کرد، کە تیایدا ئۆندەر لە پاش توشبوونی بە جەڵتەی دڵ نەشتەرگەری بۆ کرا.
لە سەردانەکەیدا چەلیک دڵنەوایی خانەوادەی ئۆندەری دایەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ ئۆندەر خواست و، دوای سەردانەکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
چەلیک باسی لەوە کرد کە نیگەرانن لەوەی ئۆندەر توشی کێشەیەکی تەندروستیی لەم شێوەیە بووە و، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و، ڕایگەیاند: "دڵنیام لە ئێستادا گەورەترین ئارەزووی ئەو لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە (تورکیای بێ تیرۆر) دەبێت بە شێوەیەک بەبێ شکست بە ئامانجەکانی بگات. لەبەرئەوە دەزانین کە لە ڕووی سەلامەتی وڵاتەکەمان و هەمیش ئارەزووی سری سورەیای برامان ئەوەیە. ئێمە هەوڵ دەدەین پرۆسەکە بە هەمان وردەکاری و هەمان ئیرادەوە بەڕێوەبچێت و بە ئامانجەکەی بگات".
گوتیشی: "بەڕێز سەرکۆمارمان لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکات. دوێنێ شەویش خۆی زانیاری لەسەر ئەم پرسە وەرگرت. بێگومان دۆخێکە جێگەی نیگەرانیی هەموومانە. بەڕێز سەرکۆمارمان لە پرۆسەکانی ڕابردوودا و پڕۆسەی چارەسەری و پرۆسەکانی دیکەشدا لە نزیکەوە دەیانناسن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن