توركيا

سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی تیایدا سری سورەیا ئۆندەر چارەسەر وەردەگرێت

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستیی هەستیارە. هەندێک پێشهاتی ئومێد بەخش بەدیدەکرێت، بەڵام لێدوان دان لەم بابەتانەدا کاری پزیشکەکانە نەک ئێمە".

Gökçe Karaköse, Ferhat Yasak  | 17.04.2025 - نوێکردنەوە : 17.04.2025
سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی تیایدا سری سورەیا ئۆندەر چارەسەر وەردەگرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد دۆخی تەندروستیی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر هێشتا هەستیارە و، ڕایگەیاند: "هەندێک پێشهاتی ئومێد بەخش بەدیدەکرێت، بەڵام لێدوان دان لەم بابەتانەدا کاری پزیشکەکانە نەک ئێمە".

کورتوڵموش سەردانی نەخۆشخانەی ناوچەی شیشلی لە ئیستانبوڵ کرد، کە تیایدا ئۆندەر لە پاش توشبوونی بە جەڵتەی دڵ نەشتەرگەری بۆ کرا.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، دڵنەوایی خانەوادەی ئۆندەری دایەوە و زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت و، دوای سەردانەکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساتی یەکەمی گواستنەوەی ئۆندەر بۆ نەخۆشخانە زۆر لە نزیکەوە چاودێری دۆخی تەندروستیی دەکات.

کورتوڵموش باسی لەوە کرد کە دۆستان و هاوڕێیان و خۆشەویستانی ئۆندەر لە نەخۆشخانەن و، ڕایگەیاند: "پزیشکەکانمان هەر لە یەکەم ساتەوە کاری پێویستیان ئەنجامداوە، هەموو توانا پزیشکییەکانیان لە بەرزترین ئاستدا بەکارهێناوە. لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستیی هەستیارە. هەندێک پێشهاتی ئومێد بەخش بەدیدەکرێت، بەڵام لێدوان دان لەم بابەتانەدا کاری پزیشکەکانە نەک ئێمە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın