توركيا, کۆڤید- ١٩

سبەی ٦،٥ ملیۆن دۆزی ناچالاک دەگاتە تورکیا

- وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا: "بە بێ دواکەوتن بەرنامەی کوتان، رادەستکردنی دۆزەکان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پلانی دابینکردندا بەردەوام دەبێت و دەگات بەدەستمان".

Yeşim Sert Karaaslan   | 24.01.2021
سبەی ٦،٥ ملیۆن دۆزی ناچالاک دەگاتە تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا بەشی یەکەمی دووەم گواستنەوەی کە پێکهاتووە لە ١٠ ملیۆن دۆزی ناچالاک، بەیانی رۆژی یەکشەممە، ٦،٥ ملیۆن دۆزی دەگاتە تورکیا.

کۆجا لە رێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر سەبارەت بە گواستنەوەی دووەمی پێکوتە بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.

لە تویتەکەیدا کۆجا رایگەیاند "دووەم گواستنەوەی کە پێکهاتووە لە ١٠ ملیۆن دۆزی ناچالاک، یەکەم بەشی بەیانی رۆژی یەکشەممە (٦،٥ ملیۆن دۆز)ی دەگاتە وڵاتەکەمان. بە بێ دواکەوتن بەرنامەی کوتان، رادەستکردنی دۆزەکان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پلانی دابینکردندا بەردەوام دەبێت و دەگات بەدەستمان".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın