دەستپێکردنی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بۆ خێزان لە ئیستانبوڵ
بە بەشداری وەزیران و بەرپرسانی ٢٥ وڵات، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بۆ خێزان لەژێر ناوی " پاراستن و بەھێزکردنی خێزان لە جیھانێکدا کە لەژێری کاریگەریی جیھانگیریی دایە" لە ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.

İstanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری وەزیران و بەرپرسانی ٢٥ وڵات، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بۆ خێزان لە شاری ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.
وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی تورکیا، ماھینور ئۆزدەمیر گۆکتاش لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆڕبەندەکە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، "پەیامێکی بەھێز ئاراستەی جیھان دەکات سەبارەت بە پاراستنی خێزان.
ھەروەھا کۆڕبەندەکە کە لەژێر ناوی " پاراستن و بەھێزکردنی خێزان لە جیھانێکدا کە لەژێری کاریگەریی جیھانگیریی دایە" بەڕێوەدەچێت کە ئاژانسی ئانادۆڵو وەک ھاوبەشێکی میدیایی تیایدا بەشدارە.
لە میانی کۆڕبەندەکەدا، ژمارەیەک پانێڵ تایبەت بە پرسەکانی پەیوەندیدار بە خێزان بەڕیوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پانێڵی کۆتایی کۆڕبەندەکە ئامادە بێت.