دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن: "كارته‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ن"
- دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لە توركیا (YSK)، دیمه‌نی كارتەکانی ده‌نگدانی بڵاوكرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنەکانی 31ی ئاداردا به‌كارده‌هێنرێن.

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
دیمه‌نی ئه‌و كارتانه‌ی ده‌نگدان كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لە توركیا (YSK)ه‌وه چاپ كراون، له‌گه‌ڵ ئەو سندوقه شه‌فافانه بڵاوكرایه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنەکانی 31ی ئاداردا به‌كارده‌هێنرێن.
به‌پێی ئه‌وه‌یش له هه‌ڵبژاردنەکانی 31ی ئاداردا ئه‌و زه‌رفه زه‌ردانه به‌كارده‌هێنرێن كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لە توركیا، چاپ كراوه و به ره‌نگێکی روون له‌سه‌ری نووسراوه "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لە كۆماری توركیا".
له كارتەکاندا ریزبه‌ندی ناوی كاندیدانی پارته سیاسییه‌كان به‌پێی ئه‌و تیروپشکەی کە پێشتر كراوه داده‌نرێت كه تیایدا ناوی پارته‌كان و هێماكانیان هه‌یه. له كۆتایی كارته‌كانیشدا ناوی كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
ئه‌و كارتانه‌ی ده‌نگدان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن ره‌نگی "سپییه"، له‌و پارێزگایانه‌ی گه‌وره شاره‌وانییان نییه "پرته‌قاڵییه"، هه‌روه‌ها بۆ شاره‌وانی شارۆچكه‌كانیش ره‌نگی "شینه". بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ره‌نگەکە "زه‌رده".
ده‌نگده‌ران مۆرێك بۆ ده‌نگدان به‌كارده‌هێنن كه له‌سه‌ری نووسراوه "به‌ڵێ" یان "بژارده". جگه له مۆر هیچ نووسینێك له‌سه‌ر كارته‌كان نانووسرێت. كارته‌كانی ده‌نگدان بۆ یه‌ك زه‌رف به‌كارده‌هێنرێت. زه‌رفه‌كانیش ده‌خرێنه سندوقی شه‌فافه‌وه.
- كاته‌كانی ده‌نگدان
بەپێی بڕیارەكەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، كاتی دەنگدان لە بەندیخانەكانی شارەكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەكر، ئەلعەزیز، ئەرزنجان، ئەرزەڕۆم، عەنتاب، گیرەسون، گوموشخانە، هەكاری، قەرس، ماڵاتیا، مەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزە، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنەخ، ئەردەخان، ئیدر و كلیس لە كاتژمێر 07:00 بۆ 16:00ی دەبێت. جگە لەو شارانە لە شارەكانی دیكە ماوەكە كاتژمێر 08:00 بۆ 17:00 دەبێت.
بەرلە كۆتایی هاتنی ماوەی دەنگدان، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەست پێ ناكات. تەنانەت ئەگەر تەواوی دەنگدەرانیش دەنگ بدەن، تا كاتی كۆتایی هاتنی ماوەی دەنگدان، سندوقەكان ناكرێنەوە.
لە شارە گەورەكاندا، جیاكردنەوەی كارتی دەنگدانی سەرۆكایەتیی گەورە شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و موختارەكان بەپێی ریزبەندییەكەیان و لە شارەكانی دیكەشدا، جیاكردنەوەی كارتی دەنگدانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و موختارەكان بەپێی ریزبەندییەكەیان ئەنجام دەدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن