توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٢ ھەزار و ٩٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرئەنجام، ھەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Sefa Şahin  | 21.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٢ ھەزار و ٩٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرئەنجام، ھەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٢ ھەزار و ٩٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرئەنجام، ھەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەدراوە کە لە هەمان ماوەدا، ھەزار و ٢٠٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی پێویست چاکبوونەتەوە و بەمەش کۆی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٦٨ ھەزار و ٤٣٥ کەس.

لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "بۆ ئەوەی کارمەندانی تەندروستی بەردەوام بن لە خزمەتکردنی دڵسۆزانە، پێویستە ئەرکی سەرشانیان کەم بکەینەوە. ئەمەش بە پابەندبوون بە رێنماییەکان دەبێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın