توركيا.. لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٩٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٠ هەزار و ٣١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٠ هەزار و ١١٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٠ هەزار و ٣١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٠ هەزار و ١١٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٨٠ هەزار و ٣١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣٠ هەزار و ١١٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ١١٠ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩٠ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. چوار هەزار و ٥٩٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤٠٩ هەزار و ٣٢٠ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٨ مليۆن و ٧٧٢ هەزار و ٦٠٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٥٠٦ هەزار و ٩٦٦ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٣ هەزار و ٩٣٦ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٨٣ هەزار و ٧١٠ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٣٠٣ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "ئەوەتان لە بيرنەچێت كەوا پابەندبوون بە رێكارەكانەوە ژيان رزگاردەكات"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ١٠١ نەخۆشى نوێمان هەيە. تاكو ژمارەى نەخۆشە چاكبووەكانمان ژمارەى نەخۆشە نوێكان تێنەپەڕێنێت، قورسايى سەر سستەمى تەندروستى بەردەوام لە هەڵكشاندا دەبێت. ئەوگەر بە ويستى خۆتان بێت يان بەزۆر ئەوەتان لە بيرنەچێت كەوا پابەندبوون بە رێکكارەكانەوە ژيان رزگاردەكات. با پابەندى رێكارەكانبين".