توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی فێستیڤاڵی تێکنۆفێست-ی کرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز سەردانی فێستیڤاڵی تێکنۆفێستى "TECHNOFEST" کرد کە لە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.

Uğur Aslanhan, Başar Bayatlı  | 18.09.2025 - نوێکردنەوە : 18.09.2025
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی فێستیڤاڵی تێکنۆفێست-ی کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز سەردانی فێستیڤاڵی تێکنۆفێستى "TECHNOFEST" کرد کە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.

سەردار کاراگۆز لە میانی سەردانیکردنی بۆ فێستیڤاڵی تێکنۆفێست، بەشی چالاکی "ئالان"ی بەسەرکردەوە کە تایبەتە بە بەشەکانی ھەواڵی گرافیک و پۆدکاستەکانی سەربە ئاژانسی ئانادۆڵو کە بۆ پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی نوێ لەسەر جیھانی دیزاین دروستکراون و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشداربووان کۆبووەوە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

ھەروەھا سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو بەشەکانی دیکەی ناو "ئالان"ی بەسەر کردەوە و ھاوکات سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی TEKNOFEST، سەلجوق بایراکتار و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایکار، خلوق بایراکتار سەردانی پێشانگای ھەواڵ و پۆدکاستەکانی ئاژانسی ئانادۆڵویان کرد و زانیاریان لەبارەی گرافیکەکانەوە پێدرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın