توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا

"ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی".

Hüseyin Cem Dağıstanlı  | 20.11.2024 - نوێکردنەوە : 21.01.2025
بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

بەمەیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری بایراکتار بووە یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە سەر کەشتییەکی خاوەن گۆڕەپانێکی کورتی نیشتنەوەی فڕۆکە توانی بە سەرکەوتوویی بفڕێت و بنیشێتەوە.

سەبارەت بەو بابەتەش، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی. بایراکتار TB3مان، شانازی نەتەوەکەمان یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین ماندوو بوون و بەشداریان کردووە لەم سەرکەوتنەدا. بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە جوانانە دەکەین کە چەندین خەونی دیکە بەدیدەهێنێت کە دەبنە هۆی زیادکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی و نیشتمانیمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın