ئەنقەرە.. دەستگیرکردنی ١٤ کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش
- لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی ئەنقەرە، ١٤ کەسی بیانیی دەستگیرکران کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادانەکانەوە هەبووە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی ئاسایشی ئەنقەرە، ١٤ کەسی بیانییان دەستگیرکرد کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادانەکانەوە هەبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی، زانیارییان دەستکەوتووە کە ٢١ گومانلێکراوی ئەندامی داعش لە شارەکەدان.
تیمەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا و ١٤ کەسیان لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکرد.
دوای پشکنینی تەندروستیی، گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.
هاوکات کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن