توركيا

"ئەشکەوتەکان چۆڵ کران و چەکەکان سووتێنران لە ئێستادا ئارامیی باڵی به‌سه‌ر باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتدا كێشاوه‌"

Ferhat Yasak  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 15.12.2025
"ئەشکەوتەکان چۆڵ کران و چەکەکان سووتێنران لە ئێستادا ئارامیی باڵی به‌سه‌ر باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتدا كێشاوه‌"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری توركیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە چوارچێوەی "بەرنامەی کەمپی دیداره‌كانی گەنجانی ئاک پارتی"دا، لە کەمپی حەیدەرپاشای زانکۆی زانستە تەندروستییەکان لەگەڵ گەنجان کۆبووەوە.

له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆمار ئەردۆغان باسی له‌وه‌ كرد ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو ساڵانێکی زۆرە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن و، ڕایگه‌یاند: "ئەم تیرۆرە وه‌ها بڵاوبوو کە لەناو زانکۆکانماندا، بەتایبەت زانکۆی ئێوەش گەنجانمان نه‌یانده‌توانی بە شێوەیەکی تەندروست دەرفەتی خوێندنیان هه‌بێت. بێگومان کاتێک ته‌ماشای خەڵک دەکەین، لە باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو تیرۆر بە شێوەیەکی سەیر خوێنی ڕژاند و زۆرێک لە خەڵکەکەمان لەوێ لەدەستدا. گوتمان پێویسته‌ ئەم کارە تێپەڕێنین. دانیشتین لەگەڵ سەرباز و پۆلیس و له‌گه‌ڵ هەموویان هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەم بابەتە کرد و، گوتمان چۆن تورکیایەکی بێ تیرۆر بنیات دەنێین. ئایا دەتوانین ئەمە بکەین؟ هەموو هاوڕێیانمان گوتیان دەتوانین. له‌به‌رئه‌وه‌ هەموو دەزگای هەواڵگرییمان لەگەڵ حکوومەت و کابینەی حکوومەتەکەمان گوتمان به‌بێ دوودڵی هەنگاو دەنێین، گوتمان با بە پەلە هەنگاو بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر بنێین و وامان کرد".

سەرکۆمار ئەردۆغان، جەختی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە کە لە ئێستادا ڕەنگە تەنیا چەند ئەشکەوتێک لە باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو مابێت، جگە لەمانە هەموو شوێنێکیان پاککردووەتەوە و ئەم هەڵمەتی پاککردنەوەیەش بەردەوامە.

ڕاشیگه‌یاند: "هاوڕێیانمان لە پەرلەمان ئەرکیان لەسەر پرسی 'تورکیای بێ تیرۆر' گرتە ئەستۆ و ئەم کارانەمان خێرا کرد. بەم شێوەیەش بەردەوامە. ئەشکەوتەکان چۆڵ کران، چەکەکان سووتێنران و دەسووتێنرێن، لە ئێستادا ئارامیی و هێمنیی باڵی به‌سه‌ر باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتدا كێشاوه‌. متمانەمان هەیە، دڵنیاین و ئێستا هەموو کەسێک بە ئاسانی دەچێتە سەر کوێستان و شاخەکان. شوانەکان بە ئاسانی دەتوانن مەڕ و ماڵاتیان بلەوەڕێنن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın