توركيا, ژيان

ئەشکەوتێکی تورکیا بە شەمشەمە کوێرەکانی ناویدا سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت

ئەشکەوتی دووپنیسا کە ١٦ جۆر و بە گشتی ٦٠ هەزار شەمشەکوێرەی تێدایە، بە ڕووی گەشتیاران کراوەیە و ساڵانە پێشوازی لە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی دەکات.

Özgün Tiran, Gökhan Zobar, Fırat Çakır  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 22.11.2023
ئەشکەوتێکی تورکیا بە شەمشەمە کوێرەکانی ناویدا سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت

Kırklareli

کرکلارئەلی - AA

دووپنیسا تەنیا ئەشکەوتێکە لە ناوچەی تراکیا کە بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە و بە ئێکۆسیستەمێکی دەوڵەمەند و بوونی شەمشەمەکوێرەکان تێیایدا، سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

دووپنیسا تەنیا ئەشکەوتێکە لە تورکیا کە بە بوونی شەمشەمە کوێرەکانی ناویدا سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت.

ئەم ئەشکەوتە لە دووری دوو هەزار ٧٠٠ مەتری گوندی سارپدەرە سەر بە شارۆچکەی دەمیرکۆی لە پارێزگای کرکلارئەلی هەڵکەوتووە.

ئەشکەوتەکە لە دوو بەشی ئاو و وشکایی پێکهاتووە و تەنیا بۆ مەبەستی گەشتیاریی کراوەتەوە و لە کۆی ٥٠٠ مەتر تەنیا ١٠٠ مەتری بە ڕووی سەردانیکەراندا کراوەتەوە.

لە ئەشکەوتەکەدا ٦٠ هەزار شەمشەمەکوێرە لە ١٦ جۆردا دەژین.

ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی ئەشکەوتەکە دەکەن بۆ بینینی، ئەو بەردانەی لە دڵۆپ دروستبووەکان یان جۆرەکانی ستالاکتایت، ستالاگمیت، کۆڵەکەکان و حەوزەکانی بەردە دڵۆپییەکان کە ڕەنگی جیاوازیان تێدایە هەر لە سپی بەفرییەوە بگرە تا سوور و قاوەیی.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın