
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له ناوچه‌ی زه‌یتینبورنو سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، دوو كه‌س به هۆی خواردنه‌وه‌ی مەی ساخته گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش باری ته‌ندروستی تێكچووه و گواستراوەتە نه‌خۆشخانه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، سێ كه‌سی به ره‌گه‌ز توركمانستانی كه له ناوچه‌ی مه‌ركه‌زئه‌فه‌ندی نیشته‌جێبوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڕێیانیانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه و وه‌ڵامیان نه‌بووه پۆلیس له ره‌وشه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
دوای گه‌یشتنی تیمی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ماڵه‌كه و بینینی ره‌وشه‌كه تیمی ته‌ندروستی ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
تیمی ته‌ندروستی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشته شوێنه‌كه و بۆیان ده‌ركه‌وت كه دوو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌شیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه كه باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
تیمه‌كانی پۆلیس له ماڵه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه مەی ساخته‌یان خواردووه‌ته‌وه.
هاوكات دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز توركمانستانیان ده‌ستگیركرد كه خواردنه‌وه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركردبوو.
پێده‌چێت ئه‌و سێ كه‌سه به‌مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) مەی-یان خواردبێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن