توركيا, وەرزش

ئاسمانی یوکسەکۆڤا کە سەقامگیری باڵی بەسەردا کێشاوە بە پەڕەشووتە ڕەنگاوڕەنگەکان ڕازێندرایەوە

هەوڵەکان بۆ پەروەردە کردنی لاوانی ناوچەکە دوای ئەو سەقامگیرییەیە کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو لە یوکسەکۆڤا بەدییان هێناوە، بەردەوامە و هەر بۆیەش چالاکییەکانی کولتووری، وەرزشی بە شێوەیەکی گونجاو لە ناوچەکە بەڕێوە دەچێت.

Ulaş Güven  | 30.10.2023 - نوێکردنەوە : 05.11.2023
ئاسمانی یوکسەکۆڤا کە سەقامگیری باڵی بەسەردا کێشاوە بە پەڕەشووتە ڕەنگاوڕەنگەکان ڕازێندرایەوە

Hakkari

هەکاری - AA

لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەر بە پارێزگای هەکاری کە سەقامگیری باڵی بەسەردا کێشاوە لە لایەن ئاکادێمی وەرزشە ئاسمانییەکانەوە لە بەرزاییەکی گونجاوی شارۆچکەکە فڕین بە پەڕەشووتیان ئەنجامدا و ئاسمان بە پەڕەشووتە ڕەنگاوڕەنگەکان ڕازێندرایەوە.

هەوڵەکان بۆ پەروەردە کردنی لاوانی ناوچەکە دوای ئەو سەقامگیرییەیە کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو لە یوکسەکۆڤا بەدییان هێناوە بەردەوامە و هەر بۆیەش چالاکییەکانی کولتووری، وەرزشی بە شێوەیەکی گونجاو لە ناوچەکە بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی یوکسەکۆڤا بە هاوکاری ئاژانسی پەرەپێدانی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو (DAKA) بەمەبەستی فێرکردنی فڕینی پەڕەشووت و ناساندنی ناوچەکە وەک شوێنێکی گەشتیاری لە ناوچەکەدا ئاکادمییەکی تایبەتمەندی بۆ وەرزشە ئاسمانییەکان بونیاد ناوە.

بەشداربووان کۆرسەکە کە لە مانگی ئەیلوولەوە دەستیان بە خولی فێرکردنی فڕین بە پەڕەشووت کردووە، تێدا هەموو قۆناغەکانی فڕین و جۆرەکانی فێر دەبن.

تا ئێستا لە خولەکەدا ٢١ کەس توانیویانە بەڵگەنامەی دەرچوون وەربگرن و ١١ کەسیش لە فێربوون بەردەوامن و سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانن بە ئاسمانی گوندی یورەکلی سەر بە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın