وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، بایراکتار: "هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ تورکیا دەستیپێکردەوە"
- وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٧:٠٧ خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت لە بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٧:٠٧ خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت لە بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە.
ئاڵپارسلان بایراکتار لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار وێرای ئاماژەدان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە، نووسیوێتی: "لە کاتژمێر ٠٧:٠٧ خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت جارێکی دیکە بە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە کە بە هۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو و دواتر لە لایەن کۆمپانیای BOTAŞەوە ئامادەی کەڵک وەگرتن کرایەوە".