جيهان

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا: "تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراینا"

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا ڕایگەیاند: "لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن، لە پێناو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی لە ئۆکراینا".

Selen Valente Rasquinho, Baybars Can  | 23.09.2025 - نوێکردنەوە : 24.09.2025
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا: "تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراینا"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا ڕایگەیاند تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراینا.

ئەنتۆنیۆ کۆستا دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پرسی فەڵەستین و ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی" لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: " تورکیا بە بەشداریکردن لە ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی ئارەزوومەندانە، بووەتە ھاوبەشێکی گرنگ لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا".

ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن لە پێناو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی لە ئۆکراینا".

"ھاوپەیمانی ئارەزوومەندانە"، ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییە کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە لەندەن پێکھێنراوە، بە ئامانجی بەھێزکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın