ئابووری, عێراق

مەسرور بارزانی و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیان تاوتوێ کرد

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، دانیال ڕوبنستین ڕایگەیاند: "ڕێککەوتن لەسەر کارنامەی حکوومەتی نوێی ھەرێم، کراوە".

Zana Natık Kerem  | 20.03.2025 - نوێکردنەوە : 21.03.2025
مەسرور بارزانی و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، دانیال ڕوبنستین ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی پێشوازی کردووە لە كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، دانیال ڕوبنستین.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی ڕێکار، ھەنگاو و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم.

باسی لەوەش کردووە کە لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنیش لەسەر کارنامەی حکوومەت کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی و دابینکردنی بەشەبوودجەی ھەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر پێویستی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی ھەموو ئاستەنگەکان لەم بارەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın