Baghdad
بەغدا ــ AA
وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەسیر داوود غرێری ڕایگەیاند کە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ تورکیا دەپارێزین و داواشی لە کۆمپانیا تورکییەکان کرد کە کارە وەبەرھێنانەکان لە عێراق زیاد بکەن.
ئەسیر داوود غرێری دوای دیداری لەگەڵ وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆڵات کە لە بەغدا بەڕیوەچوو بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "عێراق و تورکیا پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لە بەرزترین ئاستدا دەپارێزین".

گوتیشی: "عێراق و تورکیا ئامانجیان ئەوەیە کە پەیوەندییەکانیان لە بواری ئابوورییدا زیاتر بکەن".
ھەروەھا وەزیری بارزگانیی عێراق داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کرد کە کارە وەبەرھێنانەکان لە عێراق زیاد بکەن و گوتی: "ئومێد دەکەین کۆمپانیا تورکییەکان کاری وەبەرھێنانی زیاتر لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا، بکەن".
ڕاشیگەیاند: "ھیوادارین کەرتی تایبەتی عێراق لە تورکیا ڕۆڵی ھەبێت و ئەمە تەنھا سەرەتایە و لە داھاتوودا شتی باشتر لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت".
