ئابووری, عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق وێستگەیەکی غاز تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە پارێزگای زیقار کردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "وێستگەی غازمان لە ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار کردەوە کە وەک قۆناغی یەکەم، ٥٠٠ میگاوات کارەبای لێ بەرھەم دەھێندرێت".

Zana Natık Kerem  | 12.06.2021 - نوێکردنەوە : 12.06.2021
سەرۆکوەزیرانی عێراق وێستگەیەکی غاز تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە پارێزگای زیقار کردەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی کردنەوەی وێستگەیەکی غاز تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق رایگەیاند کە وەک قۆناغی یەکەم لە وێستگەکەدا، ٥٠٠ میگاوات کارەبا بەرھەم دەھێندرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی سەردانی شاری ناسرییەی کردووە و لە میانیدا وێستگەیەکی غاز تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبای کردووەتەوە.

لە میانی کردنەوەی وێستگەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندووە، "وەک قۆناغی یەکەم لە وێستگەکەدا، ٥٠٠ میگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە ناسرییە بەرھەم دەھێندرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا، ٢٥٠ میگاوات کارەبا زیاد دەکات".

گوتیشی: "لەچوارچێوەی ھەوڵەکانماندا بۆ دابینکردنی کارەبا، گرنگی بە وێستگەکانی وزەی خۆر دەدەین".

مستەفا کازمی ئاشکراشیکردووە کە حکوومەت بە جیددی ھەوڵەکانی خستووەتەگەڕ لە پێناو تەواوکردنی پڕۆژەی ھاوردەکردنی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ناسرییە، نەخۆشخانەی فێرکاری ناسرییەی کردووەتەوە.

نەخۆشخانەی فێرکاری ناسرییە چەند بەشێکی تەندروستی لەخۆ گرتووە کە خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکات و نەخۆشخانەیەکی ٤٢٩ قەرەوێڵەییە و لە ئێستادا بە یەکێک لە نەخۆشخانە پێشکەوتووەکان لە عێراق دادەندرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın