توركيا, ئابووری

بەرپرسێکی تورکیا: "ئامانجمانە ئاڵوگۆڕی بارزگانییمان لەگەڵ عێراق بگەیەنینە ٣٠ ملیار دۆلار"

- سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە، گورسێل باران لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ پاشکۆی بازرگانیی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، موسەننا ڕەمەزان عەلوان ڕایگەیاند کە تورکیا و عێراق پەیوەندی میژوویی، ڕۆشنبیری و جوگرافی بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە.

Hülya Ömür Uylaş, Muhammed Kılıç  | 04.06.2025 - نوێکردنەوە : 06.06.2025
بەرپرسێکی تورکیا: "ئامانجمانە ئاڵوگۆڕی بارزگانییمان لەگەڵ عێراق بگەیەنینە ٣٠ ملیار دۆلار"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە، گورسێل باران ڕایگەیاند کە ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی بارزگانییان لەگەڵ عێراق، بگەیەنینە ٣٠ ملیار دۆلار.

ژووری بازرگانیی ئەنقەرە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گورسێل باران پێشوازی کردووە لە پاشکۆی بازرگانیی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، موسەننا ڕەمەزان عەلوان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە، گورسێل باران ڕایگەیاندووە کە تورکیا و عێراق پەیوەندی میژوویی، ڕۆشنبیری و جوگرافی بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر بنەمای دۆستایەتی پەرەدەستێنن.

باسی لەوەش کردووە کە گورسێل باران ئاماژەی بەوەداوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکە.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق، گەیشتووەتە ١٥ ملیار دۆلار و گوتوویەتی: "ئامانجمانە ئاڵوگۆڕی بارزگانییمان لەگەڵ عێراق، بگەیەنینە ٣٠ ملیار دۆلار".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە بەرامبەردا، پاشکۆی بازرگانیی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، موسەننا ڕەمەزان عەلوان خواستی وڵاتەکەی نیشانداوە سەبارەت بە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانییان لە بواری بازرگانیی و وەبەرھێنان لەگەڵ تورکیا و داواشی لە ژووری بازرگانی ئەنقەرە کردووە کە بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرھێنان لەبوارەکانی بازرگانیی، کشتوکاڵ، دەرمانسازی و چنین ڕوو لە عێراق بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın