ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای نەوتی ڕووسیادا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەھۆی ئەوەی ڕووسیا پابەندبوونێکی جیددی لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆتایھێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا نیشان نەداوە، سزای بەسەر دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی ڕووسیادا، سەپاند.
Washington DC
واشنتۆن ــ AA
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر ھەریەک لە کۆمپانیاکانی ڕۆسنەفت و لوک ئۆیڵ کە دوو کۆمپانیای گەورەی بواری نەوتی ڕووسیان، سەپاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەھۆی ئەوەی ڕووسیا پابەندبوونێکی جیددی لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆتایھێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا نیشان نەداوە، بۆیە سزایان بەسەر کۆمپانیاکانی ڕۆسنەفت و لوک ئۆیڵ دا، سەپاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکان گوشار لەسەر کەرتی وزەی ڕووسیا زیاد دەکەن و ئەمەیش توانای ڕووسیا لاواز دەکات بۆ دابینکردنی داھاتی پێویست بۆ جەنگ و ئابوورییەکەی.
باسی لەوەش کردووە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە و کۆتاییھێنان بە جەنگ و ھاتووە: "بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە ئۆکراینا، پەیوەستدارە بە خواست و نیازپاکی ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی دانوستان".
دوێنێ چوارشەممە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسنت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندبوو کە سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا، دەسەپێنن.
