ھەرێمی كوردستان.. كۆتاییهاتنی مانگرتنی كوردانی ئێران
له سلێمانی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایی دژی به‌رده‌وامی سزای له‌سێداره‌دان له‌ئێران ئه‌نجامدرا و له هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران

سلێمانی
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی به‌رده‌وامی سزای له‌سێداره‌دان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌و دوو شاره ئه‌نجامدراوه.
ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی كه‌مپینی نا بۆ كۆمه‌ڵكوژی سیاسی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی بۆ به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌پیاو و ژن و چالاكوانان به‌شداربون و داوایان كرد حكومه‌تی ئێران كۆتایی به‌سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان بهێنێت ، له‌یاداشتێكیشدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان داوایان كرد گوشار له‌حكومه‌تی ئێرانی بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی گه‌نجان.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌شدا دوای 5 ڕۆژ له‌مانگرتنی 15 چالاكوانی كوردستانی ئێران له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆتاییان به‌مانگرتن هێنا.
یه‌ك له‌مانگرتووه‌كان زاهیری ئه‌حمه‌د پوور بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵو گوتی: "ماوه‌ی 5 ڕۆژه مانمان له‌خواردن گرتووه، ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌مووان ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و گوشار بكه‌ن له‌حكومه‌تی ئێران تاوه‌كو كۆتایی به‌سیاسه‌تی سزای له‌سێداره‌دان بهێنێت."
پوور گوتی: "ئه‌مڕۆ كۆتاییمان به‌چالاكییه‌كانمان هێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مپینه‌كه‌مان ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وكات به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌ست به‌چالاكییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه."
به‌شداربووانی كه‌مپینه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه چه‌ندین گه‌نج به‌هۆكاری سیاسی له‌سێداره دراون، ئێستاش 46 گه‌نجی تر له‌زیندانه‌كانله‌ژێر په‌تی سێداره‌دان.
هه‌ولێر
رۆژی هه‌ینی هه‌شتی تشرینی دووه‌م گروپێكی 150 كه‌سی به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئیعدام كردنی گه‌نجانی كوردستانی ئێران، له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ساز كرد و دواتر هێرشیان كرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران.
به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه چه‌ندین شوشه‌ی كونسوڵخانه و دیواره‌كانی زه‌ره‌ر و زیانیان پێگه‌یشت.
كاتێك كه هێزه ئاسایشپارێزه‌كان ویستیان پێشی له خۆپیشانده‌ره‌كان بگرن، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا هاته ئاراوه و دوو ئه‌ندامی هێزه ئاسایشپارێزه‌كانیش له لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه بریندار كران.
گروپی خۆپیشانده‌ر سه‌ره‌تا له به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر كۆبوویه‌وه و به به‌رز كردنه‌وه‌ی لافێته و گوتنه‌وه‌ی درۆشمه، رژیمی ئێران و ئیعدام كردنی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار كرد. دوای لێدوانی رۆژنامه‌وانی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران، خۆپیشانده‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به باڵیۆزخانه گه‌یاند.
كاتێك كه هێزه ئاسایشپارێزه‌كان ویستیان پێشی له خۆپیشانده‌ران بگرن، خۆپیشانده‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌ئاسایشپارێزه‌كان و به
هۆیه‌وه ئه‌و هێرشه‌وه دوو ئه‌ندامی هێزی ئاسایشپارێز بریندار بوون.
هه‌ر له كاتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ویستیان وێنه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و پێكدادانانه بگرن، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێگریان لێكرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن