جيهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ژاپۆن گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ٦٤ کەس

Ahmet Furkan Mercan  | 03.01.2024 - نوێکردنەوە : 03.01.2024
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ژاپۆن گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ٦٤ کەس

Ishikawa

ئیشیکاوا - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆی گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٤ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، یەک و دووی کانوونی دووەم، ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی ویلایەتی ئیشیکاوا و کەناراوەکانی ڕوویانداوە.

لە سێی کانوونی دووەمیشدا، دوو بوومەلەرزە ڕوویاندایەوە کە یەکێکیان لە ناوچەی نیمچەدوورگەکە کاتژمێر ٠٢:٢١ بەکاتی ناوخۆ بە گوڕی پێنج پلە و کاتژمێر ١٠:٥٤ خولەک بە گوڕی ٥،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویاندا، دوا بە دوای ئەوانیش چەند پاشلەرزەیەک ڕوویاندا.

لە دوای بوومەلەرزەکان داڕووخان لە ڕێگاکان ڕوویدا، لە سەرانسەری ناوچەکەشدا زیان کەوتەوە و کێشە لە دابینکردنی ئاو و کارەبا دروست بوو و ڕێگای هەندێک گوندیش بەڕووی هاتوچۆدا داخران.

پارێزگای ویلایەتی ئیشیکاوا، بڵاویکردەوە کە ٦٤ کەس لە بوومەلەرزەکانی ناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

باس لەوەیش کرا کە هێشتا ژمارەیەک هاووڵاتی لەژێر داروپەردوی ڕووخاوی بیناکاندان و لە چاوەڕوانی ڕزگارکردندان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın